لە بەغدا بە فەرمانی کازمى ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازیی ئەنجامدرا

  2020-07-02  | 
عێراق
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە باکورى بەغدا بە فەرمانى سەرۆك وەزیرانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازیی ئەنجامدرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە و راوەدونان و دۆزینەوەی شانە نوستوەكانی  داعش و پشكنینی ناوچەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریان بە فەرمانى كازمی و بە فەرماندەیی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێزانەى بەشدارى ئۆپەراسیۆنەکەیانکردووە، لە لیوای وەڵامدانەوەی خێرا، لیوای ئەركە تایبەتەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لیوایەكی حەشدی شەعبی و یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و یەكەكانی لیوای هێزە تایبەتەكات، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا و لیوای هێزی پیادەی 37 پێکهاتوون.



ڕیکلام