نرخى نەوت 76 دۆلارى تێپەڕاند

  2021-07-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی چەند ڕۆژێک نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا بەرگری لە بەرزبوونەوەی خۆی کردووە و ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە 76 دۆلار و 6 سەنت مامەڵە پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 75 دۆلار و 4  سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەو دیوە، بەشێوەیەک ماوەی سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.

جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.


ڕیکلام