تەندروستى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات لە بەرزبونەوەى توشبوانى کۆرۆنا

  2021-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات لە بەرزبونەوەى ئامارەکانى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و دەشڵێت: لە ئێستادا ١٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێری تەندروستین و زۆرینەیان پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستى هەڵەبجە دەشڵێت: ماوەى دوو هەفتەیە ئامارەکان لە هەڵکشاندان و هۆکارەکەشی بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە دەگەڕێتەوە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی توشی حاڵەتی ناخۆش و ناسۆر نەبن و مەرگی ئازیزانیان بە چاوی خۆیان نەبینن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن .

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

نزیکەی دوو هەفتەیە ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  بەداخەوە لە پارێزگای هەڵەبجە زیادی کردوە .

زیاد بوونی ژمارەی نەخۆش و ژمارەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشیەکەیان بە توندی گرتوە ئەمەش بە هۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان،  و دابەزینی ئاستی پابەند بوونی  هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکان بۆ ئاستێکی زۆر کەم.

لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان و هاوشاریان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکەین بۆ ئەوەی توشی حاڵەتی ناخۆش و ناسۆر نەبن و مەرگی ئازیزانیان بە چاوی خۆیان نەبینن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن .

بەداخەوە لە ئێستادا ١٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێری تەندروستین  و زۆرینەیان پێویستیان بە ئۆکسجین هەیەو ٣ نەخۆشیان لە چاودێری چرن و ١٠ نەخۆشی دیکە لە قاوشەکانی کۆرۆنان .

بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بە پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا و هەوڵبدەن بۆ سنوردار کردنی بڵاو بونەوەی ئەم نەخۆشییە .

ڕاگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە



ڕیکلام