رێكخراوی ئۆكسفامی جیهانی کە تایبەتە بە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری رایگه‌یاند، له هه‌ر خوله‌كێكدا 11 كه‌س به هۆی برسێتی و هه‌ژارییەوە لە جیهان گیان لەدەستدەدەن .
ئەو ڕێکخراوە لە راپۆرتێكیدا به ناونیشانی ڤایرۆسی برسێتی گه‌شه ده‌كات، رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی برسێتی كوشتونی زۆر زیاتره له‌وانه‌ی به كۆرۆنا كۆچی مردوون، بە شێوەیەک كۆرۆنا له هه‌ر خوله‌كێكدا 7 كه‌س ده‌كوژێت، به‌ڵام برسێتی 11 كه‌س .
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەرانسەری جیهاندا ١٥٥ ملیۆن کەس بەدەست نەبوونی خۆراکی پێویست و برسێتییەوە دەناڵێنن، بەوپێیەش ٢٠ ملیۆن کەس زیاتری کردووە بە بەراورد بە پارساڵ .
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ به‌راورد به پار، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی برسێتییه‌وه مردوون شه‌ش هێنده زیادی كردووه .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو پارەیە کە بۆ بواری سەربازی بەکارهاتووە بڕی ٥١ ملیاربووە ، ئەوەش بریتییە لەو بڕەپارەیە کە نەتەوەیەکگرتوەکان پێویستییەتی بۆ کۆتاییهێنان بەبرسێت .