وەزیرى پەروەردە: هەفتەى داهاتوو تاقیکردنەوەکانى 12 ی ئامادەیی دەستپێدەکات

  2020-07-04  | 
کوردستان
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 12 ی ئامادەیی لە رۆژى 11ى مانگ دەستپێدەکەن.

ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆنامەوانیدا رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بە گرتنەبەری رێکارەکانی تەندروستی لە کاتى خۆیدا بەڕێوەدەچن.

وتیشى، 144 هەزارو 142 خوێندکار بەشدارى لەتاقیکردنەوەکان دەکەن و پێویستە خوێندکاران ڕەچاوى رێکارەکانى خۆپاریزى لە کۆرۆنا بکەن و ماسک بەکار بهێنن.

ئاماژەى بەوەشکرد،  لە دواى سێ کاتژمێر لە ئەنجامدانى تاقیکردنەوە، خوێندکار دەتوانێت پەڕەى سۆماى خۆى ببینێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسراوێک بەناوى وەزیرى پەروەردە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى کۆرنا و قەدەغەى هاتووچۆ تاقیکردنەوەکان بۆ سەرەتاى مانگى ئاب دوادەخرێن.

 




ڕیکلام