سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ڕۆژانی یەکشەممە و دوو شەممەی و سێ شەممە موچەى سەرجەم شوێنەکان دابەشدەکرێت.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            خشتەکەش بەم شێوەیەیە سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت  .
رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رۆشنبیری و لاوان،  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت  .
وا بڕیارە رۆژی سێشەممەش مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشبکرێت و بەم شێوەیە کۆتای بە دابەشکردنی موچەى مانگی  حوزەیران دێت.