لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كەى حكوومه‌تی فیدڕاڵى ده‌كات، داواى ڕونکردنەوە لە حکومەتى هەرێم دەکات هاوکات ئامادەکارى بۆ پرۆژەیاساى بودجە دەکات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٧/١٣، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به ىسه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیر و ڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه.
ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه بڕیاریدا ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
ئەوەش دواى ئەوەدیت، هەفتەى ڕابردوو حکومەتى ناوەند ڕەزامەندى نیشاندا بەناردنى 200 ملیار بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەو هەنگاوەى بەغدا کۆتاى بەلێبڕینى مووچە دەهێنێت یاخودنا.