سۆرانی  |  بادینی  |  English      

چێڵسی جێگرەوەی هالاندی دەستنیشانکرد

  2021-07-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی یانەی چێڵسی کۆتا گرێبەستی پێشکەشی یانەی بروسیادۆرتمۆند کرد بە مەبەستی دەستبەرداربوون لە هـــــالاند بەڵام یانە زەرد پۆشەکە ڕەتیکردەوە دەستبەرداری هـــالاند بن .


ڕۆژنامەی تەلەگراڤ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یانەی چێڵسی لە ئێستادا جێگرەوەی هــــالاندی دەستنیشانکردوە لە چەند ڕۆژی داهــــاتوو گرێبەستیان پێشکەش دەکات .
تەلەگراڤ ئاشکرای کرد یانەکەی پایتەخت هـــــەر یەکە لە ( هــــاری کەین و رۆمیرۆ لۆکاکۆ ) دەستنیشانکراون وەک جێگرەوەی هـــالاند هـــەر چەندە لە ئێستا گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو دوو ئەستێرەیە قورسە بەڵام چێڵسی هـــەوڵی خۆی دەدات و ئامانجێتی یەکێک لەو دوو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ڕیزەکانی .