لە کاتی مەلەکردن و بە نەشارەزایی دوو برا لە سنوری قەزای گۆیە خنکان .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە کە کوڕەکانیان خنکاون بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەو دوو برایە ناویان (ئەحمەد کەمال ڕەزاق و محەمەد کەمال ڕەزاق )ن و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵاندایە  .
بە گوتەی ئەو کەسە نزیکەی بنەماڵەکە، لە کاتێکدا برایەکیان خەریکبووە بخنکێت برایەکەی دیکەیان خۆی خستووەتە ئاوەکەوە بۆ ڕزگارکردنی، بەڵام بەھۆی نەشارەزاییەوە ھەردووکیان خنکاون  . 
ڕوداوەکە لە گوندی (کانی کوردە)ی سەر بە ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە بووە و لە ئێستادا تیمەکانی مەلەوانی لە بەرگری شارستانی کۆیە، سەرقاڵی گەڕانن بۆ دەرھێنانەوەی تەرمی ئەو دوو برایەن.