هاوینە هەوارى زەڵم.. بەهۆی گران فرۆشیەوە چەند دوکاندار و خاوەن گەراجێک سزادەدرێن

  2021-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی گران فرۆشی و بەکڕێدانی شوێنی گەشتیاری ناوچەکانی هەورامان، چەند دوکاندار و خاوەن گەراجیک سزادران.

قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سەردانی مەیدانی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەی هەورامان ئەمڕۆ ٢٨ /٧ / ٢٠٢١ بەڕێز قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و بەرێوەبەری ناحیەی خورماڵ و بەڕیوەبەری پۆلیسی خورماڵ ونوێنەری گەشت و گوزار سەردانی سەیرانگاکانی ناوچەی زەڵمیانکر لەسەر داواکاری هاوڵاتیانی گەشتیاری کەڕولەناوچەی هەورامان دەکەن و بەتایبەت سەرجاوەی زەڵم بەهۆی ئەوگران فرۆشی و بەکڕێدانی شوێنی گەشتیاری لەمیانەی سەردانەکەیاندا چەند دوکاندار و خاوەن گەراجیک روبەڕو خەرامە داخستنەوە کەوتن و وە بڕیاریاندا لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ناوچە گەشتیاریەکە .



ڕیکلام