تاوەکو ئێستا 60 کەس لە ئەمریکا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵەوە گیانیان لەدەستداوە

  2022-12-29  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تاوەکو ئێستا 60 کەس لە ئەمریکا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵەوە گیانیان لەدەستداوە

لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەمریکا، زیاتر لە دوو مەتر و 50 سانتیمەتر بەفر باریوە و بەرپرسان دەڵێن، زیاتر لە 50 ساڵە بەفری لەم شێوەیە ئەمریکای نەگرتووەتەوە.
 
هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەڵێن، "لە ساڵی 1970ـەوە ئەمە زۆرترین بەفرە لە بەفڵۆی نیویۆرک بینرابێت. بۆ ماوەی 36 کاتژمێر بەفر باری، بەڵام هێشتا باشە دەکرا خراپتر بێت."
 
جگە لە نیویۆرک، 12 ویلایەتی دیکەی لە ئەمریکا شەپۆلی بەفربارین گرتووەتەوە کە لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمای بۆ نزیکەی 50 پلە ژێر سفر دابەزاندووە. تاوەکو ئێستا 60 هاوڵاتی بەهۆی سەرماوە گیانیان لە دەستداوە کە 30 کەسیان لە نیویۆرک بوون.
 
پۆلیس دەڵێت، لاشەی مردووەکانیان لە ئۆتۆمبێل و ماڵەکاندا دۆزیوەتەوە، بەشێکیشیان لە کاتی راماڵینی بەفردا یان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە


ڕیکلام