ئەندامێکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی جامی کەنداو دەڵێت، ئەمە بۆ عێراق خەیاڵە و دەتواندرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستانش ژیانی خەڵک و ئاستی خزمەتگوزاری لە ئاستی وڵاتی ئیماراتبێت
عومەر گوڵپی ئەندامی دەستەکارکێشاوەی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: بەو سەروەت و سامانە گەورەی عێراق هەیەتی (بێگومان هەرێمی کوردستانیش) ئەتوانێت ڕووداوی لە (خەلیجی ٢٥ ) گەورەتر لە خۆ بگرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات: دەتوانرێت لە عێراق وهەرێمی کوردستانیش ژیانی خەڵک و ئاستی خزمەتگوزاری لە ئاستی وڵاتێکی وەک ئیمارات بێت، بەڵام ئەوە تەنها گەندەڵی و سیاسەتی چەوتی حزبگەرێتی و تائیفە چێتی و بنەماڵەچێتیە بووەتە هۆی ئەوەی ئەمجۆرە ڕووداوو چالاکیانە وەک خەیاڵ تەماشا بکرێن.