مەسرور بارزانی پشوی سەری ساڵ لە خانوە 13 ملیۆن دۆلارییەکەی بووە لە ئەمریکا

  2023-01-08  | 
دۆسیە:  سەرۆکی حکومەت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمال چۆمانی؛ نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە نوسینێکدا لە پەرەی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە: ئەنتی-تیرۆر و ئاساییشی مەسرور بارزانی لەسەر گفتوگۆیەکی هاوڕێیانەی فەیسبوک، لە نیوەی شەودا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شێروان شێروانی لە هەولێر و هاوڕێیانی دیکە لە بادینان.

چیڕۆکێکی ساختەی دروستکرد کە گوایە ئەو نیشتیماندۆست و ئازادیخواز و دڵسۆزانەی بادینان خەریکی کاری هەواڵگری و ئاژاوەگێڕی و تیرۆرن. 

زیندانی کردن و دادگاکانی بەکارهێنا بۆ سزادانیان، ئەمە جگە لەو ئازاردانە جەستەیی و رۆحییەی ناو زیندانەکان.

کەچی لە هەفتەیەکدا دو کچ بە هۆی فەشەلی بەجێگەیاندنی حوکمی قانون و فەشەلی حوکمڕانییەوە کە بتوانێت لای کەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەستەبەربکا دەکوژرێن. نە حکومەت و نە مەسرور بارزانی تەقەی سەریان دێ.

چیڕۆکی کوشتنی کچێک لەلایەن باوکیەوە تەنها چیڕۆکی پیاوێکی دڵڕەقی ئەلکحولیک نائینسان نییە، بەڵکو چیڕۆکی فەشەلی حوکمڕانییەکیشە کە لەسەر گفتوگۆی فەیسبوک شەش ساڵ خەڵک دەخاتە زیندان بەڵام ناتوانێت هەڵاتویەک لە قانون دەستگیربکات. 

فەشەلی حوکمڕانییەکە کە کچێک لەبەر هەژاری خۆی دەکوژێ بەڵام سەرۆک وەزیران بۆ پشوی سەری ساڵ لە خانوە ١٣ ملیۆن دۆلارییەکەی لە ئەمریکا بەسەردەبات.


ڕیکلام