کازم ساهر: ئامادەنەبونم لە کەنداوە ٢٥ پەیوەندی بە پارەوە نەبو

  2023-01-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەندی عێراقی کازم ساهر لە پەیامێکی دەنگیدا، کە بۆ شاعیر داود الغانمی ناردووە، هۆکارەکانی پشت ئامادەنەبوونی لە کردنەوەی پاڵەوانێتی کەنداوە ٢٥ لە بەسرە ئاشکرا دەکات.

کازم ساهر لە لێدوانێکدا لەسەر نەهاتنی بۆ بەسرە، لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، "پارێزگاری بەسرە پەیوەندی بە بەڕێوبەری کارەکەمەوە کرد، ئەویش بە شێوەیەکی جوان داوای لێبوردنی لێکردووە، و پارێزگار کەسێکی کلاسیک بوو و وتی بارودۆخەکە لەبەرچاودەگرم، و ئێمەش پێمان گوت، ان شاءاللە، بۆ جارێکی تر".

ساهر ڕەتیکردەوە هۆکاری ئامادەنەبوونی پەیوەندی بە پارەوە هەبێت، وەک ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و دەڵێت، ئەم شتانە ڕاست نییە، من خەریکی ئامادەکردنی گۆرانییەک بووم من کە بە عەرەبی کلاسیکی بوو بەرهەمێكە لە ئاستی پێویستدا نەبو و دەمویست باشتر پێشكەش بكەم، عێراق وڵاتی منە و پێویستم بەوە نییە بانگهێشت بكرێم


 کازم ساهر جەختی لەوەش کردەوە کە: "ئەو ویستویەتی لە هەر ڕۆژێکی پاڵەوانێتییەکەدا بێتە بەسرە بۆ ئەوەی گۆرانییەکە وەک سوپرایزێک پێشکەشی بینەرانی عێراق بکات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە هاتنی بۆ عێراق پێویستی بە بانگهێشتی فەرمی نییە .

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆشیال میدیا بە هەواڵی جیاوازەوە باسی لەئامادەنەبوونی  کازم ساهر لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتی کەنداو 25ی پاڵەوانێتی کەنداو کرد، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕەسمی، بەڵام پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە کشایەوە 


ڕیکلام