ئێران، سزاى 17 ساڵ زیندانیکردن بەسەر مەلا سەیفوڵڵا حسێنیدا سەپاند

  2023-01-26  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەر و رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ١٧ ساڵ زیندانیکردن بەسەر مەلا سەیفوڵڵا حسێنی، مامۆستا ئاینییەکەی جوانڕۆ سەپێنرا، ئەمە بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان.


تۆڕەکە راشیگەیاندووە، جگە لە زیندانیکردن، دادگا سزای لێدانی ٧٤ قامچی و داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ ئەردەبیلی بەسەر مەلا سەیفوڵڵا حسێنی سەپاندووە.

دەشڵێت، پرۆسەی دادگاییەکە، لە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی لە ھەمەدان بەڕێوەچووە.

بەرەبەیانی ١٣ی مانگی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەلا سەیفوڵڵا حسێنی و دەستگیریان کرد، دەستبەجێ سەدان کەس لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و لە بەردەم فەرمانداریی شارەکە ناڕەزایەتییان لە دەستگیرکردنەکەی نیشاندا.

ئەو مامۆستا ئاینییە کەسایەتییەکی دیاری شاری جوانڕۆیە و ئەندامی "مەکتەب قورئانی کوردستان" بووە، پێشتریش بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە دەستگیرکراوە و بەندکراوی سیاسیی بووە.


ڕیکلام