وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لەبارەی ڕەوشی خوێندن و ماوەی مانەوەی ئەو خوێندكارانەی هەرێم كە لە توركیا دەخوێنن، چەند بڕیارێكی دەركرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەو كەسانەی كە دەستیان بە خوێندن كردووە لە زانكۆكانی توركیا و ماوەی خوێندنیان بە ئۆنڵاین لەنێوان 6ی شوباتی 2023 تاكو 1ی نیسانی 2023 بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.
راشیگەیاند، ئەو كەسانەی كە دەستیان بە خوێندن نەكردووە، ئەگەر لە زانكۆكەیان خوێندن بووە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەكەیان دوابخەن بۆ سیمستەری داهاتوو. هەروەها، هەر زانكۆیەك بەدەر لەو بڕیارانە هەر سیستمێكی تر پیادەبكات، بەپێی ناوەڕۆكی بڕیاری زانكۆكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
سەبارەت بە بەشە پزیشكییەكان و ئەو بەشانەی لایەنی پراكتیكیان هەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا تائێستا هیچ بڕیارێكی دەرنەكردووە.