دکتۆر پشدەر: تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن

  2023-02-24  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دکتۆر پشدەر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لەبەکارهێنانی دەرزی گەشە

دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعيل, پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تکایە تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان چونکە لەوانەیە تووشی یەکێک لەو لێکەوتە خراپانە بێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرزی گەشە ،بۆیە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو نابێت بەکاربهێنرێت،چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت بەپێی زانست نابێت هەر منداڵێک باڵای کورت بێت بەکاری بهێنێت چونکە جگە لە زیان سوودی لێنابینێت

لێکەوتە خراپەکانی دەرزی گەشە لەوانەیە یەکێک لەمانە بێت:

١-ئاوسانی لەش و پەلەکان.
٢-ئازاری جومگەکان.
٣-ئازاری ماسولکەکان.
٤-هەوکردن(التیهابات).
٥-سڕبوونی پەلەکان.
٦-ئازاری ئێسقان.
٧-سەرئێشە
٨-هەوکردنی بۆڕیەکانی هەوا لەناو سیەکان.
٩-بەرزە فشاری خوێن.
١٠-سکچوون و ڕشانەوە.
١١-زۆر ئارەق کردنەوە.
١٢-شەکرە.
١٣-زیپکەی پێست.
١٤-کێشەی تەندرووستی جومگەکان.
١٥-زیاد بوونی توندی حاڵەتی نەخۆشیەکانی پێست.
١٦-هەستیاری تووند بە دەرمانەکە.
١٧-تەمبەڵی غودەی دەرەقی.
١٨-هەوکردنی پەنکریاس.
١٩-شێرپەنجەی خوێن.
٢٠-گەشکە.
٢١-بەرزبونەوەی فشاری مێشک.
٢٢-میزی خوێناوی.
٢٣-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.
٢٤-خواربوونی بڕبڕەکانی پشت.
٢٥-گەورەبوونی مەمک لە منداڵی کوڕ.
٢٦-زیادبوونی ڕێژەیی مردن.

بەرپرسم لە  ڕاستی و درووستی زانیاریەکان.

هەر کەسێک دەرزی گەشەی  زۆر نووسی بۆ نەخۆش نیشانەیەکی پرسیاری لەسەر دابنێ .






ڕیکلام