پـاسـەوانـی بـەرپـرسێکی باڵای پارتی یاخی دەبێت

  2023-03-08  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاسەوانێکی تایبەتی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بێدەنگی دەشکێنێت و باسی گەندەڵییەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەکات

سەرمەد باپیر بابکەیی کە پاسەوانی تایبەتی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو لەپەرلەمانی کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گەندەڵییەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەخەمە روو، داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەشداری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بکەن بۆ ئەوەی راستیەکان ئاشکرابکات 

 ئەو پاسەوانەی پێشوی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی خۆی و مەسرور بارزانی  بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی، "دەمەوێت لێرەوە ڕایبگەینم لەکابینەکەی جەنابتان کەسێکی نابەرپرس کە خۆی بەبەرپرسی پارتی دەزانێت لەگەل چەند کەسێک لەوەزارەتی ناوخۆ بەهۆی جەند کیشەیەکی شەخسی دەستیان ناو دەستی یەک ناوە دژی یاسا بەرامبەر من وەستاون دەیانەوێت لەکابینەکەی جەنابتان زوڵم و ستەمم لێ بکەن"

لەکۆتایی نوسینەکەیدا، سەرمەد رووی دەمی دەکاتە مەسرور بارزانی و دەڵێت، داوا دەکەم  لەگەل حەق بێت دژی ناحەق


ڕیکلام