سەرۆک وەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بەپشکنینی ماتۆڕسوارەکان و ئەگەر چەکیان پێبوو دەستگیریان بکەن.
کوشتنی هیشام هاشمی شارەزای بواری ئەمنی و ستراتیجی لەلایەن دوو ماتۆرسکیڵی چەکدارەوە، کاردانەوەی ناوخۆی و دەرەکی بەدواداھات و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، نابێت ھیچ ماتۆڕسوارێک بەچەکەوە شۆفێری ماتۆڕ بکات .
بڕیارەکەی مستەفا کازمی تەنیا بۆ ھاوڵاتیانی مەدەنی نییە و کارمەندانی حکومیش دەگرێتەوە و لە بڕیارەکەشدا ھاتووە، ھەرکەس سەرپێچی لە بڕیارەکە بکات، سزا دەدرێت .
شەوی ٦ی ئەم مانگە، ھیشام ھاشمی شارەزای بواری ئەمنی و لێکۆلەری گروپە چەکدارە عێراقییەکان، دوای بەشداریکردنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، لەلایەن دوو ماتۆڕسکیڵ و چەند کەسێکی دەمامکدارەوە بریندارکرا و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.