وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان

  2023-03-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە ئەو ژنانەی دوگیانن و لە بەروارە جوانەکاندا لەدایک بوونی منداڵەکانیان پێش دەخەن یان دوای دەخەن و دەڵێت، رووبەڕووی سزای ئاسایی دەبنەوە


وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: دوای تێبینی کردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنھا بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایکبوون 

وەزارەتی تەندروستی ھۆشداری دەداتە پزیشکان و دەڵێت: لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنھا بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ ھەر گرفت و ئاڵۆزکاریێک.


ڕیکلام