وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ڤاکسینێکی تایبەت بە تای خوێنبەربوون و بەمنزیکانە بەردەست دەبێت.
د.سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، لەئێستادا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینێکی تایبەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەردەست نییە و ژمارەی توشبووان لە عێراق و هەرێم ڕوو لەزیادبوونە.
وتیشی، لەکارگەی سامەڕا کە سەر بەوەزارەتی پیشەسازی عێراقە، خەریکی دروستکردنی ڤاکسینی خوێنبەربونینو هەموو هەوڵێک دراوە بۆ ئەوەی هەرچی زوە ئەو ڤاکسینە بەرهەمبهێنین.
د.سەیف بەدر ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی توشبوانی لەعێراقو ھەرێم ڕوو لەزیادبونە، بۆ نمونە لەشاری هەولێر ٨ حاڵە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٤یان گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان.