فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، رایگەیاند: بارودۆخی دێره‌زوور بەرەو گەڕاندنەوەی ئاسایش و چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت به هاوكاری و پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان لەوێ.
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، "به هاوكاری و پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان له دێره‌زوور، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هێزكردنی ئاسایش، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دابینكردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن".
وتیشی، "هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایش و ئارامی ده‌ڕوات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له سایه‌ی پێكهاته‌ی عه‌شایه‌ری و هه‌سه‌ده ده‌پارێزرێت، به‌ڵام توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ل ته‌مر و مه‌نبه‌ج، به‌مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان".