بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین پەسەندکرا

  2023-10-16  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

ژیان:
برزۆ قوشاغڵو، پارێزەری دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-١٠-٢٠٢٣ بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژی هەریەک لە دکتۆر ئیدریس عیزەت حەمەخان و دکتۆر کاوان ئیسماعیل، بەکۆی دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی دادوەری هەرێمی کوردستان پەسەندکرا.

وتیشی، لە ئێستادا بڕیارەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و ماوەتەوە سەر ئەوەی سەرۆکی هەرێم واژۆی جێبەجێکردنی بکات.


ڕیکلام