سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا ھەماھەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق و مەترسییەکانی داعشیان تاوتوێکرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/11/3 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری له پاریس له‌گه‌ڵ سێباستیان لوكۆرنو وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانی و هاریكاریی سه‌ربازی و ئه‌منیی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی كاریگه‌ر و قوربانیی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسییانه كرد كه به‌م دواییه له ڕووداوێكدا له عێراق گیانیان له‌ده‌ست دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا، وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، جه‌ختی له پابه‌ندی و به‌رده‌وامیی پشتگیریی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی عێراق و فه‌ره‌نسا له بواری سه‌ربازی و ئه‌منیدا دووپات كرده‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سوپاسالاری فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی سه‌ربازی ئاماده بوون، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ی پێویسته عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكی ئاڵۆزییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی له تۆماری یادگاریی وه‌زاره‌تدا، په‌یامێكی یاده‌وه‌ری تۆمار كرد و تیایدا سوپاسی پشتگیری و هاریكاریی هاوبه‌شی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.