بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت

  2023-11-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.


ژیان
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ووتی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کە لە ١٨ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەکرێت، بەغداد ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردسان دەنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد، "رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بە هەمانشێوەی دوو مانگی رابردوو دەبێت".
 


ڕیکلام