پۆلیسی سلێمانی: ئەوکەسە دەستگیرکرا کە بەفێڵ پارەی لە هاوڵاتیەک وەرگرتبوو

  2023-11-17  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی دوو هەزارو نۆسەد دۆلاری لەلایەن کەسێکەوە بەفێڵ لێوەرگیراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەرەبەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبار لە قەزای پێنجوێن بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ک ، ج ، ق ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 


ڕیکلام