تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاكبوونەوە لە 67%ی كۆی تووشبوانی كۆرۆنایە

  2020-07-14  | 
دوو ڕۆژە لەم هەفتەیەدا چاکبوونەوە لە کۆرۆنا زیاترە لە تووشبوون
 تۆڕی هەواڵی ژیان

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لەكۆرۆنا چاكبوونەتەوە بەرزترین ئاستی تۆماركردووە .

حسین تمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەرزترین رێژەی چاكبوونەوە كە لە 67%ی كۆی تووشبوانە لە عێراق تۆمار كراوە .

تمیمی جەختیكردەوە لە پابەندبوونی هاوڵاتیان و هاوكارییكردنی لایەنە حكومییەكان لەڕووی خۆپارێزییەوە ، بۆ ئەوەی بتوانرێت سنورێك بۆ تەشەنەكردنی كۆرۆنا دابنرێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند پرۆژەیەكی تەندروستی جیاجیا لە پارێزگاكانی زیقار و میسان و بەسرە دەكرێنەوە، كە دەبنە هاوكار و پشتیوانییەكی گەورە بۆ دامەزراوە تەندروستییەكانی ناو ئەو پارێزگایانە و عێراقیش .

لە پارێزگای بەغداش چەند نەخۆشخانەیەكی دیكە دەكرێنەوە، وەك بەشێك لە بایەخ و گرنگی پێدانەكانی حكومەت بە كەرتی تەندروستی، كە حكومەت زۆر مەبەستییەتی بایەخی زیاتر بەو كەرتە گرنگە بدرێت .



ڕیکلام