وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستی پێکردووە.
ژیان:
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکردووە.
لەراگەیەنجدراوەکەشدا ھاتووە، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە.
بەپێی راگەیەندراوەکەش، وەفدی هەرێم (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی سەرۆکایەتیی دەکات، پێکهاتووە لە هەریەکە لە (ئومێد سەباح) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانو (ئامانج ڕەحیم) سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانو (عەبدولحەکیم خەسرۆ) سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچوونو (خالید هادی چاوشلی) راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم چوونەوە بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.