سبەی لەم پارێزگایانە کرایە پشوو

  2023-11-27  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگای نەجەف و زیقار لەگەڵ موسەننا و واست رایانگەیاند، سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەبۆنەی ساڵ رۆژی کۆچی دوایی فاتیمەی کچی پێغەمبەر(د.خ) لە هەر چوار پارێزگای نەجەف و زیقار لەگەڵ موسەننا و واست سبەی سێشەممە پشووی فەرمییە.

 

هاوکات، پارێزگای دیوانیەش پشووی فەرمی راگەیاند، بەڵام دواتر پاشگەزبووەوە و رایگەیاند سبەی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکان.


 


ڕیکلام