چوار رۆژ پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق راگەیەندرا

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، چوار رۆژ پشووی راگەیاند.

ژیان:

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمەوە پشووی فەرمی دەست پێدەکات تاوەکو ١٨ی کانوونی یەکەم.

راشیگەیاند" لە رۆژە پشوەکانیشدا فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکردووە.


ڕیکلام