نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی رابردوو دابەزی

  2023-12-07  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت دابەزینێکی گەورەی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمار کرد بە جۆرێک لە شەش مانگی ڕابردوودا داکشانی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ژیان:

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٧٤ دۆلار و ٦٩ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٧٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوت بەڕێژەی نزیکەی ٤% دابەزی و نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد لە مانگی (حوزەیران/٦)ی ساڵی رابردوەوە و، هۆکاری سەرەکی ئەم داکشانەش بۆ زۆریی بەرهەمهێنان و کەمیی خواستی جیهانیی لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە، هەرچەندە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس لەسەر کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنان تا ساڵی ٢٠٢٤ ڕێککەوتوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت.


ڕیکلام