سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانهيهكى سۆران كرد كه له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له نيشتهحێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کردووە و "ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكاريكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه."