تەندروستی سلێمانی: 25 تیم بۆ شەوی سەری ساڵ لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن

  2023-12-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت،لە شەوی سەری ساڵی نوێدا 25 تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھاتنی سەری ساڵی نوێ پلان دانراوە و سەرجەم تیمە تەندروستیەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تیمانە بەسەر ئەو شوێنە گشتیانەدا دابەشدەکەن کە ھاووڵاتییان لە شەوی سەری ساڵدا روویان تێدەکەن.

دەشڵێت، لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەکان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاکەوتنیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و ھاووڵاتییان دەتوانن لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکان سەردانیان بکەن.



ڕیکلام