ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 2 ملیار دینار بووە

  2024-01-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 30-12-2023 تا 5-1-2024، بڕی 1 ملیار و 877 ملیۆن و 729 هەزار و 150 دینار بووە كە زیاتر لە 1 ملیار و 875 ملیۆن دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیۆن دینار بە شێوەی چەكە و مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 1 ملیار و 877 ملیۆن و 729 هەزار و 150 دینار بووە كە 1 ملیار و 875 ملیۆن و 506 هەزار و 200 دیناری نەختینەیە و هەروەها 2 ملیۆن و 222 هەزار و 950 دینار بە شێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.


ڕیکلام