ئەگەری سەهەڵدانی جەنگێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

  2024-01-06  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریکا هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕ دەدات لە دەریای سوور و خۆی بۆ وەشاندنی گورزی ئاسمانی ئامادە دەکات

ڕۆژنامەی (الشرق الاوسگ) :ئەنتۆنتی بلینکن, بۆ هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانەی بەهۆی شەڕەوە دروست بووە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن لە ناوچەکە چوارەمین گەشتی دیپلۆماسی لەماوەی سێ مانگی ڕابردودا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە, ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی پشتیوانیکردنی ئەمریکا لە ئیسرائیل وهەروەها ئێران لە گروپەکانی هاوپەیمانی ئاڵۆزییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەیسەندووە.

پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بەدرێژایی هێڵی شین درێژەی هەیە, هێرشی گروپی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر کەشتیە بازرگانیەکان و ئازادی کەشتیەوانی لە دەریای سور بەردەوامە, هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لەهەریەک لە عێراق و سوریا, بووەتە هۆی قوڵکردنەوەی مەترسیەکانی سەرهەڵدانی کێشمەکێشێک لەسەر ئاستی ناوچەکە و ئەگەریش هەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ کێشبکرێت.

سەبارەت بە مەترسی ئەو هێرشانە, پێگەی (پۆلەتیکۆ) لەزاری چوار بەرپرسی ئەمریکاوە, کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدەنە, بڵاویکردووەتەوە, گفتوگۆی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت لەبارەی ئەو سیناریۆیانەی دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕابکێشێت بۆ جەنگێکی تر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوە لەکاتێکدایە, ئەمریکا هەوڵدەدات بۆ وەستاندنی هێرشەکان لە دەریای سور، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپەرچی گروپی حوسیەکان دەداتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەربۆیە وەڵامی ئەمریکاش خۆی لەوەشاندنی گورزی ئاسمانیدا دەبینێتەوە لە ئامانجەکانی حوسیەکان لەناو یەمەن.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ خۆپاراستن لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکان دژی بەرژەوەندیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن گروپەکانی هاوپەیمانی ئێران, لە عێراق و سوریا.


ڕیکلام