فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕیتانیا و پشتیوانی ئوسترالیا، کەنەدا، هۆڵەندا و بەحرەین، چەندین پێگە و بارەگای حوسییەکانیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج لە ڕێی هێرشی ئاسمانیی و موشەکی تۆماهۆک.
ژیان
ئەو شوێنانەی ئەمریکا بە ئامانجی گرتوون بریتین لە عەمباری چەک و تەقەمنی، موشەک، درۆن و سیستمی بەرگری ئاسمانیی، کە مەبەست لە ئامانجگرتنی ئەم شوێنانە بریتییە لە کۆتاییهێنان بە هێرشی "نایاسایی" ئەو هێزانە بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.