پڕۆژەیاساكه‌ى به‌ریتانیا دژى كۆچبه‌ران جێبەجێکرا

  2024-01-20  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەدەنگی 320 پەرلەمانتاری بەریتانیا پرۆژەیاسای ڕەوانەکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا پەسه‌ندکردا.

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "گرنگە ڕێگریی لەبەلەمە نایاساییەکان بکەین، خۆشحاڵم پلانەکەمان کاردەکات، ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان یەک لەسەر سێ کەمیکردو ئەمە پێشتر ڕوینەداوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە دەتوانین جیاوازی بکەین، تا ئەو کێشەیە بەتەواوی چارەسەربکرێت پێویستە بەرپەرچدانەوەمان هەبێت، ئەگەر خەڵک بەنایاسایی بێنە ئێرە، دەبێت دوور بخرێنەوە، بۆیە پلانی ڕواندا زۆر گرنگە".

پلانی حکومەتی بەریتانیا بۆ گواستنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکراوەو ماوە لەلایەن ئەنجومەنی لۆردەکان پەسندبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەنجومەنی لۆردەکانیش ئەو پلانە پەسندبکەن، تا کۆتایی بەهاتنی بەلەمی کۆچبەرە نایاساییەکان بهێندرێت".

سیاسەتی ڕواندا پلانی سەرەکی ڕیشی سوناکە تا ڕێگری لەکۆچبەری نایاسایی بکات‌و پێشتریش پلانەکە لەنیسانی 2022 لەلایەن بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەریتانیا پەسندکرا، بەگوێرەی پلانەکە، هەر کۆچبەرێک لەدوای یەکی کانونی دوەمی 2022 گەیشتبێتە بەریتانیا بۆ ڕواندا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت‌و لەوێ دەمێنێتەوه‌ تا پڕۆسەی پەسندکردنی پەنابەرییەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر بەریتانیا بەپەنابەر وەرینەگرێت جارێکی دیکە ناتوانێت ڕوو لەو وڵاتە بکات.


ڕیکلام