سۆران عومەر: شیعەکان هۆشداری دەدەن لە هەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد بوەستنەوە

  2024-02-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: بەشدارینەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان لەکۆبونەوەی ١٠ی ئەم مانگە فراکسیۆنە شیعەکانی نیگەران کرد و دەڵێن: لە هەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد هەڵوێست وەردەگرن.

سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بایکۆتکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لایەنە شیعەکانی توڕەکردووە و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە لە هەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد هەڵوێستیان دەبێت.

دەشڵێت، بەشدارینەکردنی سوننەکانیش گرفت بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن بە ئەوان دروست دەکات و لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو یاداشتێکیان پێشکەشکردوە و تیایدا هاتووە، ئەوەی ئێستا لەعێراق ڕوودەدات شەڕێکی ڕانەگەیەندراوە و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان هێنراونەتە عێراق و هەرێمەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران و تورکیا بە موشەک هێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی و کشتوکاڵی و پێویستە عێراق پارێزگاری لە سەروەری خۆی بکات و رێککەوتنی نوێ لەگەڵ هاوپەیمانان بکرێت.


ڕیکلام