فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیماد باجەلان کادری پارتی دەرچوو

  2024-02-12  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ په‌رله‌مانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیماد باجەلان، کادری پارتی دەرچووە

بە گوێرەی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا/کەرخ، عودەی عەواد کازم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر عیماد باجەلان کادری پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارکردووە.

لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی عیماد باجەلان کراوە و دادگاش بڕیاریداوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکات.

 

 
 


ڕیکلام