پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024.2.13، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، له دیوانی پارێزگا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قائیمقام و به‌رپرسانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ناله‌باری ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واو و پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی كه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕێژه‌یه‌كی زۆری دابارینی باران له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بارێت و مه‌ترسی دروستبوونی لافاوی لێده‌كرێت، ئه‌نجامدرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای هه‌ڵسانگدنی ڕه‌وشه‌كه و به دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاو و كارانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بۆ زستانی ئه‌مساڵ و وه‌رزی بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازاروی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا كراوه كرا، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی نه‌كراو خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واو و کۆبوونەوەكه گەیشتە ئەم بڕیارانە:
یه‌كه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان ڕاسپێردران، هه‌ریه‌ك له سنووری خۆی ژووری عه‌مه‌لیات پێكبهێنێت و له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه ده‌بنه هۆكار و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو.
دووه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ئاودێری، ڕاسپێردران له‌پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌ی (ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن، مه‌نهۆله‌كان، ئاوه‌ڕۆكان) به‌رده‌وام بن، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسیان هه‌یه ببێته هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو.
سێیه‌م/ سه‌رجه‌م لایه‌ن و فه‌رمانگاكان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هه‌ماهه‌نگی دابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك.
چواره‌م/ دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كارهكانهی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و به‌ر له‌وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ له پێناوی ڕوونه‌دانی لافاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا له‌ناوچه‌كه‌دا كراوه، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌م و كوڕی و كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ك كه ببێته هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو و ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازرا، هه‌ریه‌كه و به‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رپرسیاره.
پێنجه‌م/ سه‌رجه‌م شار و سیتیهكانی هه‌ولێر به‌رپرسن له خزمه‌تگوزاریی پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌ی ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن و مه‌نهۆله‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكان.
شه‌شه‌م/ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی پارێزگا و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌كان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، له‌ئاماده‌باشی ته‌واو داده‌بن.
حه‌فته‌م/ (به‌رگری شارستانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێره‌ڤانی، ته‌ندروستی) له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو.
هه‌شته‌م/ تیمه‌كانی پاراستنی ڕێگا و بانی هه‌ولێر، دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر ڕێگا گشتیی و سهركیهكان، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی دروستبوونی لافاوی له‌سه‌ره.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دووباره جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو فه‌رمانگه‌كان كرایه‌وه و داواش له هاوڵاتییان كرا ":هه‌مانگ و هاوكاری تیمه‌كان و پابه‌ندی ڕێكارو ڕێنماییه‌كان بن و نزیك نه‌بنه‌وه له ڕووبار و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاستی ئاوییان به‌رز ده‌بێته‌وه".