سودانی: چەندین ڕێکار دەگرینە بەر دژی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی

  2024-02-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەموو ئەو کەسانەی زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش لە ئەڵمانیا، لەگەڵ لیزا مۆناکۆ جێگری داواکاری گشتی ئەمریکا کۆبووەتەوە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر پەرەپێدانی ھاوکارییە یاساییە و دادوەرییەکان لە نێوان بەغداد و واشنتۆن.

سودانی ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ھەموو ئەو کەسانەی زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە لە ھەر ئاست و پێگەیەکدا بێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەئێستا بەدواوە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لەسەر بنەمای ھاوکاری ئەو وڵاتانە دیاری دەکرێت لە بواری رادەستکردنەوەی داواکراوانی یاسا و تۆمەتبارانی گەندەڵی و ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی عێراق.


ڕیکلام