لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌خت له مافی پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و خوێندن و پەروەردە دەکاتەوە.
21ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه، زیاتر له شەش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 100 جۆریان زمانی فه‌رمین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانی دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی، ده‌که‌ینه‌وه.
دەشڵێت: له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه. ده‌ستخۆشی له‌وانه‌ی له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له‌پێناو پاراستنی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووریدا که زمانی دایک.