بەھۆی ھەبوونی کێشە فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی تورکیا لە فرۆکەخانەی ھەولێر نەیتوانی بنیشێتەوە و گەڕایەوە ئەو وڵاتە، فڕۆکەخانەی ھەولێریش دەڵێت، کێشە لە سیگناڵی سیستەمی"جی پی ئێس"ی فڕۆکەکە ھەبووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه له سیستمی (GPS)ـی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به پێویستمان زانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، له فڕۆكهخانهکەیان، سێ رێگەی جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له (سیستمی ILS، سیستمی GPS و Visual) به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه له‌م رێگەیانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێله ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، به‌پێی رێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردوو سیستمی (ILS و GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.
بۆیە له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیستمه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیستمی (GPS)ـی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك، كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندووە، گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئه‌نجام دراون، بۆیه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.