بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوای رزگارکردنی هاووڵاتییەک کە لە ماڵەکەی خۆیدا گیری خواردبوو، بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە: لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەی ماڵێك لە گەڕەكی زیلانی شاری هەولێر، پاش گەیشتنی تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە، ھاووڵاتییەك بەناوی (موقەدەم: فەریدون سەديق) لە نێو ماڵەكەیدا گیری خواردبوو، دوای دەرھێنانی لەلایەن تیمەكانەوە، رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاووڵاتییە لە رێگەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا بەھۆی ھەڵمژینی دووكەڵەوە.