بڕیارە هەفتەی داهاتوو سێیەمین کۆبوونەوەی سودانی و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەڕێوەبچێت.
پەروین فاتیح، سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیاند: هەفتەی داهاتوو سێیەمین کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و سودانی بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک.
وتیشی: لایەنە براوەکان بەجیا پرۆژەیان پێشکەشی سودانی کردووە و ئەگەر لێکتێگەیشتن هەبێت لەو کۆبوونەوەیەدا دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی یەکلایی دەکرێتەوە .
جەختیکردەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتییە بەو پێیەی خاوەنی زۆرترین کورسی ئەنجومەنی پارێزگایە و بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەن.