وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی ڕاگرتنی هاوردەکردنی بەنزین دەدات

  2024-03-15  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو بە جدی کار لەسەر ڕاگرتنی هاوردەکردنی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان دەکەین.

حسێن تاڵیب، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: خۆژێنی لە بەرهەمە نەوتییەکان و کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنیان پەیوەستە بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە پاڵاوگە نیشتمانییەکان و پلانێکمان داڕشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی هاوردەکردن و تەواوکردنیکاری پاڵاوگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو بەشەی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کە ماوەتەوە تەنھا بەرهەمی بەنزینە، بەڵام دوای کارپێکردنی پاڵاوگەی باکوور و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، هاوردەکردنی بەنزین بە نزیکەی سێ ملیۆن لیتر کەمدەکاتەوە.

ئەو بەرپرسەی عێراق باسیلەوەشکردووە: ئەو بەشەی کە لەمساڵدا دەمێنێتەوە بۆ هاوردەکردن نزیکەی چوار ملیۆن لیترە و وەزارەت زۆر جدیە لە کۆتاییهێنان بە پرسی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا".


ڕیکلام