ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بنێرێت تابتوانرێت لەم هەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند: دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بنێرێت تا ئەو کێشەیەش نەمێنێت و بتوانرێت لەم هەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت.
باسی لەوەشکرد، تائێستا تێڕوانینی جیاواز هەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی ئەو بانکانەی لە رێگەیانەوە موچە بە بانکی دەکرێت، بەڵام سودانی پێی راگەیاندوون، کە جۆرێک لە یەک نزیکبوونەوە هەیە و کاردەکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.