د.یوسف محەمەد: بەبەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن دۆخی هەرێم دەچێتە قۆناغیکی ترەوە

  2024-03-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان هۆشداریدا لەوەی بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا مەترسی دوو لەتبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستانی بەدوادا دێت.

د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان راگەیاند؛ ئەوەی من دەیبینم پارتی فشار دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخی خۆی لە هەڵبژاردن مسۆگەر بکات بەر لەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکات، هەم لە ژمارەی کورسی، چونکە زیاترین سوودمەند لە ١١ کورسی پێکهاتەکان پارتی بووە، هەژماری منیش زۆر لەلایان گرنگە پێم وایە ئەگەر ئەم دوو داواکاریەیان بۆ جێبەجێ ببێت، بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، ئەگەر نا بە دووری نازانم بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن، بەمەش دۆخی هەرێم دەچێتە قۆناغیکی ترەوە.

د. یوسف محەمەد دەڵێت: "کێشەکە لە بەشداری نەکردنی پارتیدا نییە، کێشەکە ئەوەیە کە زۆنێکی گەورەی هەرێمی کوردستان واتە دوو پارێزگا لە ڕووی ئەمنی و چەکداری و هەواڵگری لەلایەن ئەو هێزەوە کۆنتڕۆڵکراوە، ئەمە لاسەنگیەکە دروست دەکات. بە بەشداری نەکردنی مەترسیەکە لەوەیە هەرێمی کوردستان بە تەواوی دوو لەت ببێت"


ڕیکلام