نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٣ بۆ ١٤ هەزار دینارە

  2024-04-01  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی دیاریکرد کە لە نێوان ١٣ بۆ ١٤ هەزار دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی کۆبووەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی و کاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی لە نێوان ١٣ هەزار بۆ ١٤ هەزار دینار دیاریکرد.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکرد، نرخی هەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر ٤٠ دینار دیاریکراوە و بەو پێیەی مۆلیدەکان لەنێوان ٣٢٠ بۆ ٣٥٠ کاتژمێر کاریان کردووە ئەو نرخە دیاریکراوە و بەهۆی جیاوازی کارکردنیان، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

باس لەوەشکراوە، هەندێک شوێن کە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیان لە (٧)ی بەیانی بۆ (١)ی شەوە، نرخی ئەمپێریان (١٥.٥٠٠ بۆ ١٧.٠٠٠ ) دینارە، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخی ئەمپێریان (١٩:٥٠٠) دینارە.


ڕیکلام