ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکرای دەکات، کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ ٨٤ ترلیۆن دینارە و لەچاو ساڵی رابردوودا ٢٠ ترلیۆن دینار زیادی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بودجەی ئەمساڵ دەگاتە ٢٢٨ ترلیۆن دینار و کورتھێنانیش بە ٨٤ ترلیۆن دینار مەزەندە کراوە.
باسی لەوەشکرد، نزیکەی نیوەی بودجەکە بۆ مووچە دەڕوات، بە پێی لێدوانی وەزیری پلاندانان، ١٠٢ ترلیۆن دیناری بودجەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت، ئەوەش بڕێکی زۆر گەورەیە.
جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی رابردوو کورتهێنانی بودجە ٦٤ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەمساڵدا کورتهێنانەکە ٢٠ ترلیۆن دینار زیادی کردووە.
سەرباری جەختکردنەوەی لایەنەکان لە هەموارکردنی یاسای سێ ساڵییەکەی بودجە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق بودجە هەموارکراوەکەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکردووە.